سەردێڕ:

کەی و چۆن قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن؟

AM:11:39:20/09/2021

20648 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان وادەى دەستپێکردن بە وەرگرتنى خوێندکارانى لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئێن ئاڕ تى، راگەیاند.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "لە سەرەتاى مانگى داهاتوو پڕۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات".

وتیشى "پڕۆسەکە لەدواى رەوانەکردنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى دەستپێدەکات".

چاوگەکە روونیکردەوە "ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى خوێندکارانى ١٢ى ئامادەیى لە ٢٥ى ئەم مانگە رەوانەى وەزارەت دەکرێت".

جەختیشى کردەوە "پڕۆسەى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان ماوەى مانگێک دەخایەنێت".


بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕتی، سەرەڕای بوونی ناڕەزایەتیەکی زۆر لە سیستمی ئێستای وەرگرتن، بەڵام ئەمساڵیش بەهەمان شێوەی سیستمی ساڵانی رابردوو دەبێت.  








گەلەری