چاوگێکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگە بەئێن ئاڕتی راگەیاند، "سبەینێ سێشەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢١، مووچـــــەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، "سبەینێ سێشەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢١، مووچـــــەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
چاوگەکە ئاماژەى بەوە کرد کە نزیکەى ٥٠ رۆژە لیواکان موچەیان وەرنەگرتووە ئەمە لەکاتێکدا کە موچەکانیان راستەوخۆ لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت.
ئێن ئاڕ تى زانیوویەتى ئەمەریکییەکان داواى لیستى دوو موچەى لیواکانیان کردووە و لیستى موچەى مانگەکانى ٨ و ٩ رەوانە کراوە بەڵام وەزارەتى دارایى سبەینێ تەنها موچەى مانگى ٨ بەسەر لیواکان دابەشدەکات.
لیوا هاوبەشەکان ئەو
لیوایانەی وەزارەتی پێشمەرگەن کە یەکیانگرتۆتەوەو راستەوخۆ لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانانەوە
موچەیان دابین دەکرێت.
پێشتر چاوگێکی ئاگادار لەوەزارەتی
پێشمەرگە بەئێن ئاڕتی راگەیاند:"هاوپەیمانان بەڵێنیان داوە، ٢٠ی ئەم مانگە پارەی
پێویست دەنێرن بۆ دابەشکردنی موچە".