سەردێڕ:

کۆریای باکور هەڵوێستێکی نوێی بەرامبەر ئەمەریکا راگەیاند

AM:11:01:20/09/2021

5092 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باکور رایگەیاند، هاوپەیمانێتییە نوێیەکەی ئەمەریکا لە ئاسیا و زەریای هێمن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی چین و گرێبەستی فرۆشتنی ژێردەریایی بە ئوستورالیا پرۆسەی "خۆ پڕ چەککردنی ئەتۆمی" لە ناوچەکە خێراتردەکات و ئەمەریکاش لێی بەرپرسە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی ناوەندی هەواڵی کۆریای باکور لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوانەی ئەمەریکا جێی دڵخۆشینین و زۆر مەترسیدارە و هاوسەنگی ستراتیجی لەناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن تێکدەدات.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی زنجیرەیەک لە پرۆسەی پێشبڕکێ کردن لە "خۆ پڕچەک کردنی ئەتۆمی" لە ناوچەکە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمە ئەوە دەردەخات کە ئەمەریکا بەرپرسی سەرەکییە لە پێشێلکردن و تێپەڕاندنی قەدەغەکردنی نێودەوڵەتی بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٥ی ئەم مانگەدا، هەریەک لە سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و سه‌رۆكوه‌زیرانی بەریتانیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا لە راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایانگەیاند، رێککەتوون لەسەر دروستكردنی كه‌شتیه‌كی ژێرده‌ریایی سه‌ربازیی بۆ ئوسترالیا.

پێشتر، ئوسترالیا و فەڕەنسا رێککەوتنێکى سەربازییان لەسەر دروستکردنى ژێردەریاییەکى ئەتۆمى کردبوو، بەڵام دواى رێککەوتنى سیدنى لەگەڵ هەریەکە لە واشنتن و لەندەن، بەبێ گەڕانەوە بۆ فەڕەنسا رێککەوتنەکەى لەگەڵ پاریس هەڵوەشاندەوە.

لەیەکەم کاردانەوەشیدا بەهۆى بڕیارى پێدانى ژێردەریاییەک بە ئوسترالیا لەلایەن ئەمەریکا و بەریتانیاوە، ژان ئیف لۆدریا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرای کرد، لەکاتى گرێبەستى پێدانى ژێردەریاییەکى ناوەکیدا هیچ هەڵوێستیکی فەڕەنسا وەرنەگیراوە، هەر بۆیە لەسەر بڕیارى سەرۆککۆمارى فەڕەنسا باڵیۆزەکانیان لەو دوو وڵاتە دەکشێننەوە.

کـ ، ئـ













گەلەری