سەردێڕ:

هۆشدارییەک لە وانەبێژانەوە: خۆپیشاندانى سەرتاسەرى ئەنجام دەدەین

AM:09:38:20/09/2021

30180 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرى وانەبێژانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشدارى دەدەن لە ئەگەرى بە هەمیشەیى نەکردنیان خۆپیشاندانى سەرتاسەرى ئەنجام دەدەن.


کارزان فیزیک، نوێنەرى وانەبێژان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە داوا دەکەن هەردوو وەزیرى پەروەردە و دارایى کۆببنەوە و بڕیار لەسەر یاداشتى مامۆستایانى وانەبێژ بدەن.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە چاوەڕوانى دوو هەوڵن کە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکەیان لەئارادایە و هۆدارى ئەوە دەدەن "بەپێچەوانەشەوە لەئەگەری نائومێدبوونمان لەهەرکام لەو دوو هەوڵەی سەرەوە ، خۆپیشاندانی سەرتاسەریی مامۆستایانی وانەبێژ تا سەر سنوری بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکەینەوە داوای سەرەتایترین مافمان دەکەین کە بریتییە لە بەهەمیشەییبوون" .

دەقى راگەیەندراوەکە:

بەناوی خودای گەورە و بەخشندە

بابەت / داواکاری

بەڕێزان / دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان و پەڕلەمانتارانی بەڕێز

_ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران

وەزارەتی پەروەردە و دارایی ..

ئێمە وەکو نوێنەرانی مامۆستایانیوانەبێژ لە کوردستان داواکارین بەزووترین کات هەردوو وەزیری بەڕێز ( پەروەردە و دارایی )دانیشتن بکەن لەسەر پڕۆژە و یاداشتی مامۆستایانی وانەبێژ هەروەکو پێشتر ڕامانگەیاندبوو کە لە ٢٠٢١/٩/٢٠ هەڵوێستی خۆمان دەربارەی کێشەی وانەبێژان و دانەمەزراندنیان دەخەینەڕوو ، ئەمڕۆ کە ۲۰ی ۹ی ۲۰۲۱ لەبەر هەستکردنمان بەبەرپرسیارێتیی و پابەندبوونمان بە بەڵێندان و گفتوگۆکانی پێشووترەوە ڕایدەگەیەنیین کە ؛

یەکەم : لەبەر چاوەڕێکردنی وەڵامی پێشنیارەکەی وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ وەزارەتی داراییان ناردووە و تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە .

دووەم : لەبەرئەوەی بڕیار وایە وەزیری پەروەردە و وەزیری دارایی

سەرەتای مانگی ۱۰ی ۲۰۲۱ لەسەر کێشەی وانەبێژان بانگهێشتی پەڕلەمان بکرێن

بەواجبێکی ئەخلاقیی دەزانیین چاوەڕێی دەرەنجامی هەر پێشنیار و کۆبونەوەیەک بکەین کە لەخزمەتی وانەبێژانی کوردستاندا بکرێ و ئەنجامبدرێت ، هەربۆیەش هەڵوێست و خۆپیشاندان و بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن ڕادەگرین .

بەپێچەوانەشەوە لەئەگەری نائومێدبوونمان لەهەرکام لەو دوو هەوڵەی سەرەوە ، خۆپیشاندانی سەرتاسەریی مامۆستایانی وانەبێژ تا سەر سنوری بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکەینەوە داوای سەرەتایترین مافمان دەکەین کە بریتییە لە بەهەمیشەییبوون .

بێدەنگیی و چاوەڕوانیمان مانای ڕێزگرتنە لەهەر هەوڵ و بڕیارێک کە لەبەرژەوەندی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێ ، بەپێچەوانەوە وانەبێژانی کوردستان هیچکات سازش لەسەرەتایترین مافەکانی خۆیان ناکەن کە لە بەهەمیشەییبووندا خۆی دەبینێتەوە ..

کارزان فیزیک / نوێنەری وانەبێژان

۲۰ی ۹ی ۲۰۲۱









گەلەری