سەردێڕ:

سەرۆککۆماری عێراق بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت

AM:09:27:20/09/2021

3112 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆککۆماری عێراق بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.


درەنگانی شەوی رابردوو، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرەو شاری نیویۆرک بەڕێکەوت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە،  ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١، سەرۆککۆماری عێراق بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوتووە.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرھەم ساڵح گوتاری عێراق لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش دەکات.












گەلەری