تیمێکی پزیشکی لە کۆلێژی فاجیلۆس لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئاشکرایان کرد، کەمکردنەوە و نەهێشتی نیگەرانی و دودڵی دەکرێت رەنگی رەش بۆ قژی ماشوبرنجی بگەڕێنێتەوە.
تیمی توێژینەوەکە کە لە کۆمەڵێک پزیشک و نوژدار پێکهاتوون و توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری "eLife" بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەیان بەوەدا، کارمەندێک دوای ئەوەی ماوەی مۆڵەتەکەی تەواودەبێت و دەگەڕێتەوە سەرکارەکەی تێبینی ئەوەیان کردووە ژمارەکە لە تاڵەکانی قژی رەنگی سپێتییان نەماوە و رەشبوونەتەوە.
تیمی توێژەر لەو باوەڕەدان، ئەمە دەکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی نەهێشتنی
نیگەرانی بەرامبەر ژیان و دودڵی فشاری دەروونی پرۆسەی پیربوون دوابخات.
مارتن بیکارد، توێژەر لە تیمەکە و سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە و مامۆستای
یاریدەدەر لە پزیشکی رەفتارناسی لە کۆلێژی فاجیلۆس لە زانکۆی کۆڵۆمبیا دەڵێت،
"ئەم توێژینەوەیە تێڕوانینێکی قوڵە لە بارەی پیرێتی و پیربوونەوە".
دەشڵێت، تێگەیشتن لە میکانیزمی گەڕانەوەی قژێکی ماشوبرنجی بۆ رەنگی
سروشتی خۆی، بەڵگەیەکی نوێ پێشکەشدەکات لەبارەی
پیرێتی و پرۆسەی پیربوونەوە لە مرۆڤدا بەشێوەیەکی گشتی و چۆنییەتی کاریگەربوونی بە
هەوڵدانی زۆر و ماندوبونی مرۆڤەوە.
مارتن بیکارد ئەوەشی خستووەتەڕوو، پیربوون پرۆسەیەکی بایۆلۆجی نییە لەسەر
یەک هێڵی راست و جێگیر بڕوات، بەڵکو دەکرێت بەشێوەیەکی کاتی بوەستێنرێت و دوابخرێت.
زانایان و توێژەران لەو باوەڕەدان، چۆن قەدی دار هێڵی بازنەیی تێدایە
و تەمەنی دەردەخات، بەهەمان شێوە تاڵە مووەکانی قژی مرۆڤ زانیاری لەبارەی مێژوو بایۆلۆجییەوە
تێدایە. هەتا قژ لە ژێر پێستدابێت، دەکەوێتە ژێر کاریگەری هۆڕمۆنەکان و لەروی دەرونییەوە نیگەرانی و فشاری
دەرونی و دودڵی کاریگەری لەسەر دادەنێن، تەنها بە رووانی قژ و داپۆشینی سەر پێى، وەک
داپۆشەرێکی ماشوبرنجی دەردەکەوێت و وردەوردە سپێتی سەر دادەپۆشێت.
هەروەها، زانایان گەرەنتی تەواویان نەداوە لەبارەی گەڕانەوەی رەنگی هەموو
قژ بۆ رەنگی سروشتی خۆیی و مەرجیش نییە قژی هەموو کەسێک بتوانرێت جارێکی دیکە لە
ماشوبرنجییەوە ببێتەوە بە رەش، بەتایبەتی ئەو کەسانەی ماوەیەکی زۆرە قژیان
ماشوبرنجی بووە جارێکی دیکە قژیان رەشنابێتەوە.
کـ ، ئـ