کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی بەناوبانگی پورتوگالی، بە بڕی ٣٣٧ هەزار دۆلار لەلایەن ژنە کارمەندێکی کۆمپانیایەکی گەشتوگوزارەوە فێڵی لێکرا.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ژنێکی تەمەن ٥٣ ساڵ کە لەکۆمپانیایەکی گەشتوگوزار کاری کردووە، بۆ ماوەی سێ ساڵ بەناوی گەشتکردنەوە کارتی بیمەی رۆناڵدۆی بەکار هێناوە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە لە راپۆرتێکی رۆژنامەی "جۆڕناڵ دی نۆتیسیاس"ی
گواستووەتەوە کە ئەو بڕە پارەیەی ژنەکە وەریگرتووە و لەسەر رۆناڵدۆ نوسیویەتی بەرامبەر
٢٠٠ گەشتە کە هەرگیز کریستیانۆ لە ژیانیدا ئەنجامی نەداون.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاکە یاریزان نییە فێڵێکی لەم جۆرەی لێ کرابێت، بەڵکو
پێشتر خۆرخی میندیز و نانی و مانوێڵ فراندیز هەمان فێڵییان لێکراوە.
ژنە کارمەندەکەی کۆمپانیا گەشتیارییەکە، بە بڕی ٥١٧ هەزار دۆلار فێڵی
لە یاریزانان کردووە و لە ساڵی ٢٠١٧ سزای بەسەردا سەپێنراوە لەگەڵ چاودێریکردن و لە
ئێستاشدا کاردەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی بەڕێوەبەرەکەی پێشووی بەشێوەی مانگانە بەرامبەر
ئەو بڕە پارەیەی کە ئاشکرا نەکراوە دەبێت بیداتەوە بەو بەڕێوەبەرە.
کـ ، ئـ