سەردێڕ:

وادەى دابەزینى نرخى مریشک لە بازاڕەکان دیارى کرا

PM:11:42:19/09/2021

116816 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند "هەرکات رێژەى بەرهەمهێنان زیادبوو نرخى مریشک لە بازاڕەکان دادەبەزێت".


کەمال جەلال، وتەبێژى کۆمەڵەى کێڵگە پەلەوەرییەکان لەمیانەى بەشداریکردنى لە پانۆراماى ئێن ئاڕتى ئاماژەى بەوە کرد "هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى مریشک بۆ گرانبوونى عەلەف و جوجک و بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار دەگەڕێتەوە".

وتیشى "لەئێستادا یەک تۆن عەلەف ١٤٠ دۆلارى چووەتە سەر و جوجکیش لە ٣٠ سەنتەوە بووە بە ٨٠ سەنت".

کەمال جەلال رونیکردەوە "لەم ماوانەى رابردوودا نرخى مریشک هەڵکشان و داکشانى زۆرى بەخۆیەوە بینى و لەمڕۆدا نرخى کیلۆیەک مریشک لەنێوان ٣٨٠٠ دینار و ٤٠٠٠ دیناردایە".

دەتوانین بڵێین تارادەیەک لەمڕۆوە نرخى مریشک هاوسەنگى بەخۆیەوە بینیوە و بەرەو زیادبوونى رێژەى بەرهەمهێنان دەچین و بەوەش نرخى مریشک لە بازاڕەکان دادەبەزێت.

پێشتر نازم عەبدوڵڵا سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند "بەرزبوونەوەی نرخی عەلەف و جوجک و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە و پێشتر هۆشداریمان دابوو کە نرخی مریشک بەرز دەبێتەوە.








گەلەری