سەردێڕ:

پزیشکێک لەدواى نەمانى بەنزینى ئۆتۆمبێلەکەى بە پاسکیل دەگاتە نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەک

PM:11:20:19/09/2021

10108 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى وڵاتى لوبنان وێنەى پزیشکێکى نەشتەرگەرى ژنان بڵاوکرایەوە کە بەسوارى پاسکیل دەچێتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەک بۆ لەدایکبوونى منداڵێک، ئەنجام دەدات.


زەکى سلێمان کە پزیشکێکى نەشتەرگەریى وڵاتى لوبنانە لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە وێنەیەکى بڵاوکردەوە کە منداڵێکى تازە لەدایکبووى لەنێوان دەستەکانیەتى.

بەگوێرەى میدیاکانى وڵاتى لوبنان ئەو پزیشکە لەکاتێکدا بەڕێوەبوو بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرییەک بۆ ژنێک کە ژانگرتبووى، ئۆتۆمبێلەکەى بەنزینى لێ دەبڕێت و ناچار بە پاسکیل دەچێت بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەرییەکەى بەسەرکەوتوویى ئەنجام دەدات.

پزیشکەکە لە بڵاوکراوەکەیدا نووسیویەتى "رۆژێک دێت دایک و باوکى ئەم منداڵە پێى دەڵێن لە رۆژگارێکدا لەدایکبوویت کە پزیشکەکەت ناچار بوو بەهۆى نەبوونى بەنزین بەپاسکیل بێت بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەریى لەدایکبوونت".













گەلەری