سەردێڕ:

وەزیرێکی هەرێم: ئەو ئاردەی هاوردەی هەرێم دەکرێت ماددەی کوشندەی تێکراوە

PM:09:32:19/09/2021

5032 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم باس لە شکستی حکومەت دەکات لە کۆنترۆڵکردنی رێگری لە خواردنی خراپ و بێکوالێتی و دەڵێت، ئارد هاوردەی هەرێم کراوە کە ماددەی کوشندەی تێکراوە.


بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ژمارەیەک ماددەی کیمیایی تێکەڵ بە ئاردی هاوردە کراوە کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان هەیە.

ئەو وەزیرەی هەرێم خۆی دان بە شکستی حکومەتدا دەنێت و ئەوە ئاشکرا دەکات ئەو خۆراکەی دەدرێتە هاوڵاتیان ماددەی کوشندەی تێدایە.

بێگەر تاڵەبانی دەڵێت، ئەو ماددەیە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان هەیە و بۆئەوە کراوەتە ئاردەکەوە کە سپیتری بکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئێستا هەردوو حزبی حکومڕان جارێکی تر بەڵێنی باشترکردنی ژیانی خەڵک دەدەنەوە، بەڵام لەبەر کۆمپانیاکانی سەر بە خۆیان هیچ شتێک بەلایانەوە گرنگ نییە، تەنانەت ئەگەر تەندروستی و ژیانی خەڵکیش بێت.








گەلەری