سەردێڕ:

سەعدى پیرە لێکتێگەیشتنى یەکێتى و یەکگرتوو و کۆمەڵ بۆ هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

PM:07:36:19/09/2021

9424 جار خوێندراوەتەوە

سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان رایگەیاند "لەبەشێک لە بازنەکان لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و کۆمەڵى دادگەریى کوردستان بۆ هەڵبژاردن لێکتێگەیشنمان هەیە".


سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى لەمیانەى بەشداریکردنى لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تى ئاماژەى بەوە کرد "لەگەڵ لایەنەکانى یەکگرتوو و کۆمەڵ لێکتێگەیشتن کراوە و ئازادى دراوە بە دەنگدەرانى یەکێتى و یەکگرتو و کۆمەڵ کە لەو جێگایانەى کە کاندیدیان نییە دەنگ بە یەکتر بدەن".

ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى رونیکردەوە "کاندیدى یەکگرتوو و کۆمەڵ هەیە پێیان ناخۆشە خەڵک بزانێت لەگەڵ یەکێتى لێکتێگەیشتنیان هەیە".

 

وتيشى "لە هەندێک لە بازنەکان بەشێک لە کاندیدەکان پێیان خۆشە کە خەڵک بزانێت لەگەڵ یەکێتى لێکتێگەیشتنیان هەیە و لە بەرژەوەندى خۆیانى دەزانن". 

بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی عێراق بەڕێوەبچێت و پەرلەمانی عێراقیش ئاشکرایکردووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.














گەلەری