سەردێڕ:

حەیدەر عەبادی: پشتیوانی لە داواکارییەکەی موقتەدا سەدر دەکەم

PM:12:01:17/07/2021

3936 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، پشتیوانی لە داواکارییەکەی موقتەدا سەدر دەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و دورخستنەوەی گەندەڵکاران.


سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، پشتیوانی لە داواکارییەکەی موقتەدا سەدر دەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و دورخستنەوەی گەندەڵکاران.

حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانى پێشووترى عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق پشتیوانی لە ئەنجامدانی چاکسازی بکەن.

دەشڵێت، پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بەشێوازێک بێت کە دوربێت لەبەکارهێنانی ماڵی گشتی بۆ مەبەستی سیاسی و ئەنجامدانی ساختەکاریی.

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم قۆناغەدا دەبێت چوارچێوەیەکی نوێ بدۆزنەوە تاکو لەرێگەیەوە خزمەتی هاوڵاتیان بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، سیستمی نوێی هەڵبژاردنیش بە شێوەی بازنە دەبێت و هەر پارێزگایەک دابەشی چەند بازنەیەک بووە و دەنگدەر ڕاستەوخۆ دەنگ بە کاندید دەدات.













گەلەری