سەردێڕ:

رێجیمێکى ئەفسوناوى..دابەزاندنی ٥ کیلۆ لە هەفتەیەکدا

PM:06:57:19/09/2021

22444 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەرێکى تایبەتمەند لە بوارى کەمکردنى کێش بڵاوى کردەوە "بەکارهێنانی بیبەری رەش سودی زۆری هەیە بۆ کێش دابەزاندن".


ماڵپەڕێ تایمس ئۆف ئیندیا بڵاوى کردەوە "بیبەرى رەش بەخێرایی چەوری دەسوتێنێت، جگە لەوەش ڤیتامین ئەی و سی و چەند کانزایەکی وەکو کالسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدایە".

ماڵپەرەکە روونیکردەوە "بیبەری رەش دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ دابەزاندنی کێش بەجۆرێك کەسەکە پێنج کیلۆگرام کێشی لەماوەی یەك هەفتەدا دادەبەزێنێت".

باسی لەوەشکردووە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست بیبەری رەش بەکاربهێنرێت پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکرێت:

١. پێویستە یەك کەوچک و چارەک بیبەری ڕەش و لیمۆ بۆ ئاوی کوڵاو زیاد بکرێت و لەکاتی ژەمەکاندا بخورێتەوە.

٢. کەوچکێکی چێشت لە بیبەری رەش بۆ ناو کوپێك ئاوی سارد، دواتر کەوچکێك هەنگوینی سپی بۆ زیاد بکرێت.

٣. چارەکە کەوچکێك بیبەری ڕەش بۆ سەر پارچەیەك لە کاڵەك ئامادەبکرێت و بەساردی بخورێت.

٤. دەتوانرێت دوو بۆ سێ کەوچکی قاوە لە بیبەری ڕەش بەیانیان پێش نانخواردن بخورێت.

٥. دەتوانرێت زەیتی بیبەری ڕەش بکرێتە ناو کوپێك ئاوەوە، پێش نان خواردن بخورێتەوە.













گەلەری