سەردێڕ:

وێنە.. کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی ترس لە بۆسەیەکی چەکدارانی ئێران جەڵدە لێیدا

PM:06:32:19/09/2021

6904 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، کۆڵبەرێکی کورد کەوتووەتە ناو بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، دواتر بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە جەڵدە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.


رێکخراو هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، رووداوەکە ئێوارەی رۆژی هەینی بووە، کە ئەو کۆڵبەرە کوردە لەکاتی کۆڵبەریدا لە کوێستانەکانی سنوری زارەوی سەر بە شاری نۆدشە، کەوتووەتە ناو بۆسەیەکی چەکدارانی ئێرانییەوە، دواتر بەهۆی ترس و دڵەراوکێ و هاتنەخوارەوەی خێراوە جەڵدەی دڵ.

ئەو رێکخراوە دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئەو سەربازانە رێگەیان نەداوە هاوکاری پزیشکی پێبگات، پاش ئەوە چەند کاتژمێرێک لەو دۆخەدا بووە گیانی لەدەستداوە.

ئەو کۆڵبەرە ناوی شەوکەت قوربانییە و تەمەنی ٤٥ ساڵە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و باوکی سێ منداڵ بووە، بەهۆی دۆخی ئابوری و ژیانەوە سەرقاڵی کاری کۆڵبەری بووە.

Open Photo












گەلەری