PM:06:09:19/09/2021
13256 جار خوێندراوەتەوە
پڕۆژەى تۆڕى زیرەکى کارەباى هەڵەبجە رایگەیاند "بەهۆى بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەباوە سبەینێ چەند ناوچەیەکى پارێزگاکە کارەبایان نابێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆژەى تۆڕى زیرەکى کارەباى هەڵەبجە ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە بەهۆى بەستنى تۆڕى زیرەکى کارەبا چەند ناوچەیەکى پارێزگاکە کارەباى نیشتیمانى و کارەباى موەلیدەیان نابێت.
بەگوێرەى ئاگادارییەکە "محاویلەی ژمارە
(٢٦،٢٢،٢١،٢٠،١٩،١٨،١٧،١٦) لە نەخۆشخانەی گشتی عەنەب تا دەگاتە مزگەوتی عمر کوری
خطاب وە لە مزگەوتی مصعب وە تا مزگەوتی وەیسی قەرەنی و هەروەها محاویلەی ژمارە
(١٠) نزیك سەندیکای ئەندازیارانی کوردستانکە دەکەونە سەر فیدەری (١٧)لەسەر وێستگەی 132KV".
لە ئاگادارییەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە "ئەو شوێنانە لەکاتژمێر ٦:٣٠بەیانی تا ٣:٠٠پاش نیوەڕۆ کارەبایا نابێت و هەروەها مۆلیدەکانیش بەکوژاوەیی
دەمێننەوە ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەکانی کارەباو هاوڵاتیان خۆیان".