سەردێڕ:

لە پارێزگایەکی عێراق سامانێکی سروشتی بە بڕی دوو ملیار تۆن دۆزرایەوە

PM:05:39:19/09/2021

6020 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گشتی تایبەت بە فۆسفات لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، یەدەکێکی زۆر لە بەردی فۆسفات کە تا ئێستا بەرهەمنەهێنراوە دۆزراوەتەوە کە بڕەکەی دەگاتە دوو ملیار تۆن.


دەشڵێت، "بڕێکی دیکە لە فۆسفات هەیە کە دڵنیانین چەندە بەڵام حەوت ملیار تۆن زیاتر دەبێت".

ئیحسان عەلی ساڵح یاریدەدەری بەرێوەبەری کۆمپانیای گشتی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فۆسفات لە عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئەم سامانە سروشتییە بەدەست حکومەتە و بڕیار بەدەست ئەوانە، تائێستا هیچ شتێکیان لەلایەن حکومەتەوە بەدەست نەگەیشتووە تا بەرهەمی بهێنن یان نا.

ئاماژەی بەوەشدا، قەبارەی سامانە سروشتییەکە لە ناوچەی قائیم زۆرە.

دەشڵێت، بەردە فسفۆڕییەکان زیاتر لە بەردە نیشتووەکانی عەکاشاتن کە پێنج کانی بەردی تێدایە و بە گوێرەی راپۆرتی نەخشەی بەرزونزمی ناوچەکە و یەکبڕینە جیۆلۆجییەکان کە پێشتر لەلایەن کۆمپانیایNIMCO ئامادە کراوە ئەو بڕە یەدەکەی لە فۆسفات لەو ناوچەیەدا هەیە ٧٠٠ ملیۆن تۆنە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵانی نێوان ١٩٨٧- ٩٨٨ کۆمپانیای کانزا نیشتیمانییەکان NIMCO روو پێوییەکی بۆ یەدەکی فۆسفات کرد و لەسەر نەخشە و یەکتربڕە جیۆلۆجییەکان دەستنیشانی کرد.


كـ ، ئـ













گەلەری