سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی خۆی بۆ نرخی نەوت ئاشکراکرد

PM:03:53:19/09/2021

3864 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێشبیندەکات بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٠ دۆلار بفرۆشرێت.


ئەمرۆ یەکشەممە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکات ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پابەندی رێککەوتننامەی بەرهەمهێنانی نەوتبن کاتێک لە کۆبوونەوەی رێکخراوەکە لە مانگی تشرینی یەکەم ئامادە دەبن.

لەبارەی رێژەی نەوتی هەناردەکراوی عێراق و هەرێمەوە، ئیحسان عەبدولجەبار ئاشکرایکرد، پێشبینیدەکات لە مانگی ئەیلولدا بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم و عێراق سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل بێت.

لە ماوەی رابردوودا ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رێککەوتن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهینانی نەوت بە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لەگەڵ جێگیربوونی نرخی نەوت لە مانگی ئابی ئەمساڵدا.

كـ. ئـ













گەلەری