سەردێڕ:

بەراورد بە جیهان؛ عێراق چەند کارەبا بەرهەمدەهێنێت؟

PM:01:28:19/09/2021

1616 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بی بی بەریتانی رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠ عێراق بەراورد بە جیهان، ٠.٥٪ کارەبای بەرهەمهێناوە.


کۆمپانیای بی بی بەریتانی خشتەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو لە عێراقدا بەراورد بە بڕی کارەبای بەرهەمهاتووی جیهان بە رێژەی ٠.٥٪ پێکدەهێنێت.

کۆمپانیای بی بی بەریتانی دەشڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٠ عێراق بڕی ١٣١.٣ تێراوات کارەبای لە کاتژمێرێکدا بەرهەمهێناوە.

بەگوێرەی خشتەکە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی چوارەمی گرتووە لە بەرهەمهێنانی کارەبا، لەکاتێکدا سعودییە پلەی یەکەم و میسر پلەی دووەم و ئیمارات پلەی سێیەم و جەزائیر پلەی پێنجەمییان گرتووە.

لەسەر ئاستی جیهانیش چین پلەی یەکەمی گرتووە لە بەرهەمهێنانی کارەبادا و تەنیا خۆی ٢٩٪ی رێژەی کارەبای بەرهەمهاتوو لە جیهاندا بەرهەمدەهێنێت.

لە پلەی دووەمدا ئەمریکا، لە پلەی سێیەمدا هیندستان و لە پلەی چوارەمدا روسیا دێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵی نەیانتوانیوە کێشەی کارەبا چارەسەربکەن، بڕی پێویست بەرهەمبهێنن و بۆ هاوڵاتییانی دابینبکەن.

كـ. ئـ








گەلەری