لە دوێنێوە باران بارینی بە لێزمە شاری ئیستەنبوڵی تورکیای گرتووەتەوە و گرفتی بۆ ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردووەتەوە، بەھۆی ئەو لێزمە باران و رەشەبایەی کە لە ھەردوو بەری ئەوروپا و ئاسیای ئیستەنبوڵ دەستیپێکردووە، لە چەند گەڕەکێکدا درەختەکان ھەڵکەندران و بنمیچی باڵەخانەکان با بردنی.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە بەری ئاسیا، باران کاریگەریی لەسەر چواردەوری گەرووی ئیستەنبوڵ و
بەشەکانی باکوری شارەکە ھەبوو، ئەو ھەورە تریشقەیەی کە لە کاتی بارانەکەدا دروستبوو
ئاسمانی رووناککردەوە.
باسی
لەوەشکردووە، لە بەری ئەوروپای شارەكەشدا، بارانەکە کاریگەریی خۆی نیشانداوە، بەھۆی
لێزمە باران و تەرزەوە بنمیچی باڵەخانەیەکی سێ نھۆمی لە جێی خۆی ھەڵکەندرا و کەوتە
سەر ئۆتۆمبیلێک لە ناوچەکە.
ئەنادۆڵی تورکی راشیگەیاندووە،
تیمەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و ئەمبوڵانس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.