سەردێڕ:

تاوتوێی ئێن ئاڕ تی یەکەمە؛ بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی سلێمانی

PM:12:43:19/09/2021

9492 جار خوێندراوەتەوە

تا دێت بەرنامەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی زیاتر دەچنە ناو خەڵکەوە و بینەران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانیان دەکەن، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدراوە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی لە پلەی یەکەمی بەرنامە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندایە کە بینەران دووبارە سەیری دەکەنەوە.


بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی و لەلایەن ئاشنا عەبدوڵا میدیاکار و پەرلەمانتاری ئێستای کوردستانەوە کراوە، بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی پلەی یەکەمی ئەو بەرنامانەی گرتووە کە بینەران دووبارە سەیری دەکەنەوە و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێش بەرنامە رکابەرەکانییەوەیەتی.

توێژینەوەکە لە ژێر ناونیشانی "رۆڵی بەرنامەکانی گفتوگۆی تەلەفزیۆنی لە سازاندنی بڕیاری سیاسیدا"یە و توێژینەوەیەکی مەیدانییە بۆ نمونەیەک لە بژاردەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

تاوتوێ؛ بەرنامەیەکی سەرەکی کەناڵی ئێن ئاڕ تییە و لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە تا ئێستا بەردەوامە، بەرنامەکە رۆژانە جگە لە رۆژانی هەینی و لە کاتژمێر ٧ی ئێوارەدا پەخش دەکرێت و کەسایەتی سیاسی و دیار و بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم و عێراق و جیهان تیایدا بەشدارییان کردووە، ئامانجی تاوتوێ گەیاندنی دەنگ و رەنگی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.

تاوتوێ لەلایەن کارزان عوسمانەوە پێشکەشدەکرێت، ناوەرۆکی بەرنامەکە شیکردنەوەیە بۆ رووداوە گرنگەکان و بابەتە گەرمەکانی رۆژ، ئەو کەسانەی میوانداریی دەکرێن وتە و لێدوانەکانیان کاریگەریی لەسەر رەوتی رووداوەکان هەیە و رای گشتی لەسەر دروستدەبێت.














گەلەری