سەردێڕ:

دوایین هه‌ڵاتووەکانی گرتووخانه‌ی جه‌لبوع لە ئیسرائیل دەستگیرکرانەوە

AM:11:17:19/09/2021

7248 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای ١٣ رۆژ گه‌ڕان به‌دوایاندا، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێزەکانیان توانیویانە دوایین دوو هەڵاتووی گرتوخانەی جەلبوع دەستگیربکات، کە لە گەڕەکێکی شاری جنین لە کەناری رۆژئاوا خۆیان حەشاردابوو.


سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، (مونازیل نه‌فیعات) و (ئه‌یهه‌م كه‌مه‌مچی) کە دوایین هەڵاتووی گرتووخانه‌ی جه‌لبوع بوون، بەبێ بەرگریی خۆیان رادەستکردووە، دوای گەمارۆدانی ئەو باڵەخانەیەی تیایدابوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تێچووی گەڕان بە دوای شەش هەڵاتووەکەی گرتووخانەی جەلبوع ٣٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش بە پڕتێچووترین گەڕان بە دوای هەڵاتووان ناودەبرێت لە مێژووی ئیسڕائیلدا.

گەڕان بە دوای ئەو هەڵاتووانەشدا پاڵی نا بە حکومەتی تەلئەبیبەوە هەزاران ئەندامی لە هێزەکانی ئاسایش و هێزە تایبەتەکان بخاتەگەڕ بۆ گەڕان بەدوایاندا، هاوکات، هەلیکۆپتەر و درۆن و ئامێری تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە کارەکانی گەڕاندا بەکارهێنران.













گەلەری