سەردێڕ:

دامەزراندن لە عێراق دەستپێدەکاتەوە

AM:09:44:19/09/2021

49672 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بەهۆی نەمانی کورتهێنان لە بودجە و گەراندنەوەی داهاتێکی زۆر بۆ حکومەت، لە بوجەی ساڵی داهاتوودا دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە."


ناجی سەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "حکومەتی عێراق لە بودجەی داهاتوودا دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە".

ئاشکرایکرد، "بەهۆی نەمانی کورتهێنان لە بودجە و گەڕانەوەی داهاتێکی زۆر بۆ حکومەت وەزارەتەکان دەتوانن سەرەموچە و بەرزەموچەش دەستپێبکەنەوە."

لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە عێراق توشی گرفتی دارایی بووەوە، بەرزەموچە و سەرەموچەی فەرمانبەرانیش راگیرا.

لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکرد، بەگوێرەی یاسا هەر فەرمانبەرێک پێنج ساڵ خزمەتی گرێبەستی تەواوکرد دەکرێتە فەرمانبەری هەمیشەیی.

دەشڵێت، هەر فەرمانبەرێک ئەمەی بۆ نەکرابێت ئەوا کێشەکەی پەیوەندی بە داهاتی حکومەتە خۆجێیەکانەوە هەیە، چونکە گرێبەستەکان بودجەی تایبەت بە خۆیان هەیە.








گەلەری