سەردێڕ:

داعش کارەبای سنوری مەخموری بڕی

PM:11:27:18/09/2021

20492 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمڕۆ سوپای عێراق هێزی زیاتری بۆ ناحیەی قەراجی سنوری قەزای مەخمور نارد، ئەمشەو چەکدارانی داعش کارەبای ناحیەی قەراجیان بڕی.


بەگوێرەی زانیارییەکانی رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمشەو نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو چەکدارانی داعش کارەبای بەشێک لە گوندەکانی ناحیەی قەراجیان بڕی.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ گوندی سنوری ناحیەکە بێ کارەبان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عێراق هێزی زیاتریان بەرەو سنوری مەخمور و ناحیەی قەراج بردووە.

لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێک داعش تاوەرەکانی کارەبای لە ناوچەکانی دیکەی عێراق تەقاندووەتەوە و هێرشیکردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دواهەمینیاندا هەفتەی رابردوو، داعش هێرشیکردە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی و سێ پۆلیس بەهۆی هێرشەکەوە کوژران.

گروپی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر رووبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا بگرن، دواتر بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق شکستپێهێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق راگەیاند.

 









گەلەری