سەردێڕ:

سندوقی دراوى نێودەوڵەتی: بەهۆی نرخی نەوتەوە قەرزەکانی سەر عێراق کەمدەبێتەوە

PM:10:10:18/09/2021

3528 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوى نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، پیشبینی دەکەن قەرزەکانی سەر عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمتربێتەوە.


سندوقی دراوى نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ساڵی رابردوو قەرزە گشتییەکانی سەر عێراق لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی ناوخۆییدا زیاتر لە ٨٠٪ بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە، لە ئەمساڵدا ئەو رێژەیە بۆ نزیکەی ٦٩٪ دابەزێت.

سندوقی دراوى نێودەوڵەتی ئەوەشی خستووەتەڕوو،عێراق دەتوانێت بەشێک لە قەرزە گشتییەکانی بداتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرێمى کوردستان رۆژانە زیاتر لە ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بەڵام لە ماوەى هەشت مانگدا قەرزەکانی سەر هەرێم سێ ملیار دۆلار زیادیکردووە، بەشێوەیەک لە مانگى ١٠ى ساڵى رابردوو سەرۆکى حکومەتی هەرێم رایگەیاند، قەرزەکانى سەر هەرێم ٢٨ ملیار زیاترە.

لە مانگى ٦ی ئەمساڵیش، سکرتێری ئەنحومەنی وەزیرانى هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم گەیشتووەتە زیاتر لە ٣١ ملیار دۆلار.













گەلەری