PM:05:00:18/09/2021
6324 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆى بڕیارى پێدانى ژێردەریاییەک بە ئوسترالیا لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە، فەڕه‌نسا باڵیۆزانی وڵاته‌كه‌ی لە هەریەک له ئه‌مریكا و ئوسترالیا ده‌كشێننه‌وه.
جان ئیف لۆدریا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی لەوەشکردووە، لەکاتى گرێبەستى پێدانى ژێردەریاییەکى ناوەکیدا هیچ هەڵوێستیکی فەڕەنسای وەرنەگرتووە، هەر بۆیە لەسەر بڕیارى سەرۆککۆمارى فەڕەنسا باڵیۆزەکانیان لەو دوو وڵاتە دەکشێننەوە.
لە ١٥ی ئەم مانگەدا، هەریەک لە سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكوه‌زیرانی
بەریتانیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا لە راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایانگەیاند،
رێککەتوون لەسەر دروستكردنی كه‌شتیه‌كی ژێرده‌ریایی سه‌ربازیی بۆ ئوسترالیا.
پێشتر، ئوسترالیا و فەڕەنسا رێککەوتنێکى سەربازییان لەسەر
دروستکردنى ژێردەریاییەکى ئەتۆمى کردبوو، بەڵام دواى رێککەوتنى سیدنى لەگەڵ هەریەکە
لە واشنتن و لەندەن، بەبێ گەڕانەوە بۆ فەڕەنسا رێککەوتنەکەى لەگەڵ پاریس هەڵوەشاندەوە.