سەردێڕ:

سۆمۆ رونکردنەوەیەکی لەبارەی نەوتی ھەرێمەوە بڵاوکردەوە

PM:01:54:18/09/2021

19884 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فرۆشتنی نەوت "سۆمۆ" رایگەیاند، تا ئێستا حکومەتی ھەرێم ھیچ بڕە نەوتێکی خاوی رادەستی ئەو کۆمپانیایە نەکردووە.


ئەمڕۆ شەممە، عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، حکومەتی ھەرێم ھیچ بڕە نەوتیکی خاوی رادەستی کۆمپانیاکەیانی نەکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، رادەستکردنی بەشێک لە داھاتی ھەرێم بە حکومەتی فیدڕاڵی ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
عەلا یاسری ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی یاسای بودجە کە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لەسەری رێککەوتوون پێویستە لەسەر حکومەتی ھەرێم رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی یاسای بودجەی پەسەندکراوی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠- ٢٠٢١ و بەگوێرەی بڕگەکانی ١٠ و ١١ ناو یاساکە، پێویستە حکومەتی ھەرێم رۆژانە بڕی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو بە نرخی کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات. جگە لە نەوت، پێویستە حکومەتی ھەرێم ٥٠٪ داھاتی خاڵە سنورییەکان و نانەوتییەکان رادەستی حکومەتی فیدڕالی بکات. 

کـ ، ئـ












گەلەری