سەردێڕ:

سەدر پەیامێکى ئاڕاستەی ئەم توێژەی عێراق كرد

PM:01:04:18/09/2021

2920 جار خوێندراوەتەوە

رێبەرى رەوتى سەدر لە تویتێکدا پەیامێکى ئاراستەى کارمەندانى تەندروستى عێراق کرد و ستایشى بەخششەکانى کردن.


موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی سەرجەم کارمەندانی تەندروستی عێراق کرد و رایگەیاند ، "ئەوان ژیانی خۆیان لەپێناو گەل و نیشتیماندا خستە مەترسییەوە، مردن خۆشەویستی ئەوان لە دڵی گەل و نیشتیماندا کەم ناکاتەوە".

رێبەری رەوتی سەدروتیشى، "کادرانی تەندرووستی نموونەی قوربانیدان و شکۆ و وەفان".

لەبەشێکی دیکەى پەیامەکەشیدا، رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "خوای گەورە لەسەر عێراق و خەڵکەکەی بەباشترین شێوە پاداشتیان بداتەوە".













گەلەری