سەردێڕ:

پێشبینى کەشناسی عێراق بۆ بەرزبوونەوەى پلەکانی گەرما لە هەرێم

AM:11:57:18/09/2021

17916 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە و لە باشوری عێراق دادەبەزن و لە پارێزگاکانی ناوەڕاستیش جێگیردەبن.


ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما لە هەرێم کەمێک بەرزدەبنەوە و لە پارێزگاکانی باشوریس کەمێک دادەبەزن.

کەشناسى ئاماژەى بەوە کرد کە لە رۆژی دووشەممە پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوری وڵات کەمێک دادەبەزن و لە هەرێم هیچ گۆڕانێک روو نادات و ئاسمانی وڵاتیش ساماڵ دەبێت.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە رۆژی سێشەممەدا پلەکانی گەرما لە هەریەک لە هەرێم و باشوری وڵات بەرزدەبنەوە، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست جێگیر دەبن و ئاسمانی وڵاتیش ساماڵ دەبێت.

لەبارەی پێشبینییەکان بۆ رۆژی پێنجشەممە، راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵاتدا جێگیردەبن و هیچ گۆڕانکارییەک روونادات.


کـ ، ئـ













گەلەری