ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ، نرخی دۆلار وەک خۆی ماوەتەوە.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٩٤ ھەزار تمەنە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکیە.