سەردێڕ:

کۆمسیۆن بەشداریکردنی دەنگدەرانی تاراوگەی لەهەڵبژاردن یەکلایى کردەوە

AM:10:47:18/09/2021

3016 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگدەرانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین بۆیان نییە لە تاراوگە دەنگ بدەن، بەڵام دەتوانن بگەڕێنەوە ناوخۆیی وڵات و بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.


ئەمڕۆ شەممە، موھەنەد مستەفا ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو دەنگدەرانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین، بەھۆی ئەوەی بۆیان نییە لە تاراوگە دەنگ بدەن، مافی خۆیانە بگەڕێنەوە ناوخۆی عێراق و لە ناوچەکانی خۆیان دەنگبدەن و بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکەن.
دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەکارھێنانی کارتی دەنگدانی ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵاتن لەلایەن کەسە نزیکەکانییانەوە دورن لە راستییەوە، جگە لە خۆیان ھیچ کەس ناتوانێت بەکاری بھێنێت و لەجیاتی ئەوان دەنگبدات، چونکە بە بێ ئامادەبوونی دەنگدەر خۆی کارتەکە ھیچ سودێکی نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو ھاوڵاتییە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن ناتوانن بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن و مافی دەنگدانییان نییە.  ئاماژەی بەوەشدا، لەبەرچەندین ھۆکاری ھونەری و یاسایی و تەندروستی و کەمی ماوەی وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و نوێکردنەوەی بایۆمەتری و تۆماری دەنگدەران و نەتوانینی بالیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتان لە تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران لەو وڵاتانە و گرفتی داراییەوە، دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات ناتوانن بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن.

کـ ، ئـ












گەلەری