سەردێڕ:

ژنێک ٤٥ خولەک دڵی لە لێدان کەوت

AM:10:17:18/09/2021

18180 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژنێک لە شاری بالتیمۆری ئەمەریکا بۆ ماوەی ٤٥ خولەک دڵی لە لێدان وەستا، دووبارە ژیانى بۆ گەڕایەوە .


ناوەندە هەواڵییەکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، ژنێک بەناوی کێتی پاتێن، لەکاتی یاریکردنی گۆڵفدا زانیاری ئەوەیان پێداوە کە کچەکەی بەمەبەستى منداڵبوون بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە، لەو کاتەدا دڵی لە کارکردن دەوەستێت و دواتر لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بەخێرایی رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێ.

دوای ئەوەی دڵی پاتێن لە لێدان دەوەستێت، لە ئەنجامی ھەوڵێکی چری تیمە تەندروستییەکان بە بەکارھێنانی ئامێری نۆژەنکردنەوەی دڵ (CPR)، توانرا دوای ٤٥ خولەک بگەڕێتەوە بۆ ژیان.

لەدوای رووداوەکەش، کێتی پاتێن وتی، "زۆر سوپاسی خودا دەکەم کە دەرفەتێکی دیکەی ژيانى پێدام".

لای خۆشییەوە، دۆڤ فرانکل، ئەو پزیشکەی کە ھەوڵی بوژانەوەی دڵی پاتێنی دا رایگەیاند کە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا رووداوەکە لە ئەنجامی پزیشکی مۆدێرن بووە یان موعجیزەیە بۆ خەڵک بەجێھێشتووە.













گەلەری