سەردێڕ:

پێشنیازێک بۆ زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دەکرێت

AM:10:06:18/09/2021

22048 جار خوێندراوەتەوە

سەندیکای مامۆستایانی عێراق رایگەیاند، سەندیکاکەیان کۆمەڵێ پێشنیازی لە بارەی زیادکردنی دەرماڵەی میلاکەکانی پەروەردە بەبڕی ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار دینار و دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و بەستنی بەرزە موچە و سەرەموچە کردووە.


ناوەندى هەواڵى نیشتیمانى عێراق لەسەر زارى عەباس سودانی سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق بڵاوى کردەوە "ئەنجومەنی باڵاى سەندیکای مامۆستایان کۆمەڵێ پێشنیازی ئاراستەى ئەنجومەنی وەزیران کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، داوایان کردووە، بەرزە موچە و سەرەموچەی مامۆستایان کە چەند ساڵێکە راگیراوە بۆیان ببەسترێت، چونکە ئەمە مافی خۆیانە.

دەشڵێت، داوایان کردووە دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایاندا دەست پێبکاتەوە و بەردەوامبێت.

عەباس سودانی سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق وتیشی، یەکێک لە پێشنیازەکان ئەوەیە دەرماڵەیەک بە بڕی ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار دینار بۆ مامۆستایان زیاد بکرێت بە ئامانجی لەبەرچاوکردنی دۆخی گوزەران و دارایی مامۆستایان.


كـ ، ئـ








گەلەری