سەردێڕ:

٤١ کۆچبەری کورد لە نێو دەریادا گیریان خواردووە

PM:11:57:17/09/2021

9828 جار خوێندراوەتەوە

٤١ کۆچبەری کورد لەنێو دەریادا و لەکاتی رۆشتنیان بەرەو ئیتاڵیا گیریانخواردووە و لە ئێستادا لە ئاوەکانی یۆناندان و هیچ لایەنێکیش نەچووە بە هانایانەوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەلەمی ئەو کۆچبەرانە لە رۆژی سێشممەی رابردووەوە بەرەو ئیتاڵیا بەرێکەوتووە، بەڵام بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکانی دەریاوە لە دوورگەیەکی یۆناندا گیریان خواردووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە یەکێک لە سەرنشینە کوردە نێو بەلەمەکەوە کرد و رایگەیاند، "ژمارەیان ٤١ کۆچبەرە کە زۆرینەیان کوردن و جگە لە کوردیش، هاوڵاتییانی فەڵەستینی، ئەفغانیان تێدایە."

ئەو کۆچبەرە کوردە لەنێو بەلەمەکەوە ئەوەشی وت، "لەرۆژی سێشەممەی رابردووەوە بەرەو ئیتاڵیا بەرێکەوتووین، هەرچەندە پەیوەندیشمان بە پۆلیسەوە کردووە، بەڵام بەهانامانەوە نەهاتوون."

ئەوەشی خستەڕوو، "کاپتنی یەختەکەمان لە رێگای چوپێکەوە هەڵهاتووە و ئێمەی بەجێهێشتووە و نازانین بەرەو کوێ هەڵهاتووە." دەشڵێت، "ژن و منداڵمان لەگەڵدایە."

ساڵانەش، لە زۆرێک لە وڵاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئاسیا ژمارەیەکی زۆر لە خێزان و گەنجانی ئەو وڵاتانە بەرەو وڵاتانی دیکە بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپا کۆچ دەکەن، شارەزایانیش هۆکاری کۆچی ئەو هاوڵاتیانە بۆ کەمی رێژەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، نەبوونی هەلی کار، ناجێگریی دۆخی سیاسیی و ئابوری و حکومڕانی دەگەڕێننەوە.














گەلەری