PM:09:39:17/09/2021
122992 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای پارێزگای بابل ئۆتۆمبێلی خێزانی وتەبێژی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق توشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو چاوگە ئەمنییە تایبەت بە ئێن ئاڕ تی، ئۆتۆمبێلەکە خێزانی یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق و چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەی تێدابووە.
ئەو چاوگە ئەمنییە
ئەوەشی روونکردەوە، بەهۆی رووداوەکەوە خێزانی یەحیا رەسوڵ بەسەختی برینداربووە.
تا ئێستا لایەنە
فەرمییەکانی حکومەتی عێراق هیچ روونکردنەوە و زانیارییەکیان لەبارەی رووداوەکەوە نەخستووەتەڕوو.