سەردێڕ:

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چەند کەسێکی نزیک لە حزبوڵا و فەیلەقی قودسدا سەپاند

PM:09:34:17/09/2021

1064 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی پاڵپشتیکردنی دارایی و چەند کۆمپانیاییەکدا سەپاند کە پاڵپشتی دارایی گروپی چەکداری حزبوڵڵا و فەیلەقی قودسی ئێرانی دەکەن.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەو تۆڕانە لە چەندین رێگای جیاوازەوە، ملیۆنان دۆلاریان لە رێگەی تۆڕێکی رێکخستنی هەرێمییەوە وەک پاڵپشتی دارایی رەوانەی گروپی چەکداری حزبوڵا و فەیلەقی قودس کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەو تۆڕە لە رێگای بازرگانی ئاڵتون و ئاڵوگۆڕی دراوی جیاجیا و ئامێری ئەلیکترۆنییەوە، داهاتێکی زۆرییان دەستکەوتووە و وەک پاڵپشتی دارایی رەوانەی گروپی چەکداری حزبوڵا و سوپای فەیلەقی قودسی ئێرانی کردووە.

ئەوەش هاتووە، هەریەکە لە (حەسیب محەمەد حدوان، عەلی شاعر، تاڵب حسێن عەلی، جەمال حسێن) کە پاڵشتی دارایی گروپی چەکداریی حزبوڵایان کردووە لە ریزی ئەو کەسایەتیانەدان کە سزاکانی ئەمریکا دەیانگرێتەوە.

لە ماوەی رابردووشدا، بەهۆی پاڵپشتیکردنی سوپای فەیلەقی قودسی ئێران و گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێرانەوە، چەندین کەسایەتی و گرووپی جیاجیا خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.








گەلەری

‌بەپەلە