PM:07:31:17/09/2021
17968 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای گوگڵ ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات بە بەکارهێنەرانی بەرنامەی "گوگڵ کروم" تا وەشانی نوێی بەرنامەکە لەسەر ئامێرەکانیان جێگیر بکەن.
لە ئێستادا بەرنامەی گوگڵ کروم نزیکی ٢.٦٥ ملیار بەکارهێنەری هەیە کە رۆژانە گەڕانەکانی ئەنتەرنێتی تیا دەکەن.
کۆمپانیای گوگڵ ئاماژەی بەوەدا، دەبێت هەموو بەکارهێنەرێکی بەرنامەکە دڵنیا بێتەوە لەوەی نوێترین وەشانی بەرنامەکە لەسەر ئامێرەکانیان جێگیر بووە، وەشانی 93.0.4577.82 نوێی گوگڵە بۆ سیستمی ویندۆوز و لەم چەند رۆژەدا بۆ سیستمەکانی تریس بەردەست دەبێت.
لە وەشانە نوێکەدا کار لەسەر چاکردنی ١١ بۆشایی ئەمنی کراوە کە مەترسی بۆ داتا کەسی و تایبەتەکان دروست دەکەن.