سەردێڕ:

دواى تۆمەتبارکردنى بە کەمتەرخەمی؛ وەزیری دەرەوەى هۆڵندا دەستی لەکارکێشایەوە

PM:04:27:17/09/2021

3992 جار خوێندراوەتەوە

دواى تۆمەتبارکردنى بە خراپ ئیدارەدانى قەیرانى گواستنەوەى خەڵک لە ئەفغانستان، وەزیری دەرەوەى هۆڵندا دەستی لەکارکێشایەوە.


رۆژی ١٦ى ئەم مانگە، پەرلەمانتارانى هۆڵندا پێشنیازێکیان پەسەندکرد، کە تیایدا تۆمەتبارکراوە بەوەى سەرکەوتووە نەبووە لە ئیدارەدانى قەیرانى ئەفغانستان و گواستنەوەى هاوکارەکانیان و بەشێک لە ئەفغانییەکان بۆ وڵاتەکەیان.

بەو هۆیەشەوە سیخرێت کاخ وەزیری دەرەوەى هۆڵندا، بانگهێشتى پەرلەمان کرا و لە کۆی ١٥٠ پەرلەمانتار ٧٨ پەرلەمانتار دەنگیاندا بەوەى کاخ لە دۆسیەی ئەفغانستان کەمتەرخەم بووە.

هەرچەندە کاخ ئاماژەى بەوەکرد، ئەو ئەرکەکەى خۆی جێبەجێکردووە، بەڵام راشیگەیاند، بەرپرسیارێتى هەڵدەگرێت و ئەنجامەکەش قبوڵ دەکات بۆیە دەست لەکاردەکێشێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ١٥ی ئەم مانگەش لە بەریتانیا بەهۆی تۆمەتبارکردنى بە کەمتەرخەمی لە دۆسیەى ئەفغانستان، دۆمینیک راب وەزیری دەرەوەى ئەو وڵاتە لە پۆستەکەى لادرا.













گەلەری