PM:02:37:17/09/2021
7820 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە پارێزگای دهۆك دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.
تائیف گۆرانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک رایگەیاند، رووداوەکە لە چیای زاوا بووە لە پارێزگای دهۆك و ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە وەرگەڕاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە کە
کاتژمێر ٢ بۆ ٣ی شەوی رابردوودا رووداوەکە روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان
لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە و سەرنشینەکان خەڵکی زاخۆن.
دەشڵێت، برینی ئەو کەسەی
دیکەیان سەختە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە لە نەخۆشخانە.