سەردێڕ:

وێنە.. زانیاری نوێ لەسەر ئەو کەسەی لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیسی سلێمانی کوژرا

AM:11:17:17/09/2021

49848 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پیاوێک لە گەڕەکی چوارچرای سلێمانی و لەبەردەم بنکەیەکی پۆلیسدا تەقەی لێکرا و کوژرا، ئێن ئاڕ تی زانیاری نوێ لەسەر ئەو کەسە بڵاودەکاتەوە.


میدیاکانی نزیک لە پەکەکە باسیان لەوە کردووە، ئەو کەسەی کە کوژراوە، ناوی یاسین بولوت ناسراو بە شوکری سەرحەدە و لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارییدا کوژراوە.

باسیان لەوەشکردووە، شوکری سەرحەد لە ساڵی ١٩٨٧وە بەشداری پەکەکەی کردووە و ماوەی ١١ ساڵ لە تورکیا زیندانی کراوە. ماوەی ١٥ ساڵیش بوو بەرپرسی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە بوو.

یاسین  بولوت ساڵی ١٩٥٧ لە شاری قەرسی باکوری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ بوەتە ئەندامی پەکەکە.

شوکری سەرحەد لە کاتی کۆدەتاکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە و ماوەی ١١ ساڵ لە زینداندا بووە و ساڵی ١٩٩١ ئازادکراوە.

ماوەی ١٥ ساڵیشە ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەیە لە هەرێمی کوردستان.

ئەوەش دووەم رووداوی گیانلەدەستدانی ناسروشتییە تەنها لەم بەیانی هەینییەدا، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە هۆتێل فەریدی هەولێر بەهۆی تەقینی غازەوە دوو ژن گیانیان لەدەستدا.

ئیحسان سابیر، سلێمانی

هـ.ئـ

No description available.













گەلەری