سەردێڕ:

هەنگاوێک بۆ قەدەغەکردنی بانگەشەی ناڕاست دەگیرێتە بەر

AM:08:59:17/09/2021

3000 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، بەنیازن رێککەوتن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا و لایەنانە بکەن کە پەیونەدییەکی بەهێزییان لەگەڵ کۆمپانیای فەیسبوک و تویتەر و ئینستاگرام هەیە بە ئامانجی قەدەغەکردنی هەر بانگەشەیەکی هەڵبژاردن کە پەیمانی ناڕاستی تێدابێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، موجاهید ئەبوهیل ئەندامی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ بەشێک لە میدیا ناوخۆییەکان کاردەکەن بۆ دانانی سنورێک بۆ بانگەشەی نادروست کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئیرادەی دەنگدەر دروست دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرقاڵی دروستکردنی تیمێکن سەرپەرشتی هەڵمەتەکانی بانگەشەی کاندیدەکان بکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تا بتوانن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەندییەکی بەهێزییان لەگەڵ کۆمپانیاکانی فەیسبوک و تویتەر و ئینستاگرام هەیە هەر بانگەشەیەکی ناراست و ساختە بڵاوکبرێتەوە و بەڵێنی نادروست بە دەنگدەران بدرێت قەدەغەی بکات.

موجاهید ئەبوهیل، ئەوەشی خستەڕوو لە ئێستادا کاندیدەکان زیاتر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەشێکیشییان تەنها بەئامانجی دەنگ کۆکردنەوە بەڵێنی نادروست بەدەنگدەران دەدەن و ئەمەش کاریگەری نەرێتی لەسەر ئیرادەی دەنگدەر دادەنێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و ماوەیەکە پارت و قەوارە و کاندیدەکان دەستیان بەهەڵمەتەکانی بانگەشەکردنی هەڵبژاردن کردووە.

كـ ، ئـ













گەلەری