سەردێڕ:

لە ناحیەی رزگاری دەنگی تەقە دەبیسترێت

AM:12:00:17/09/2021

48460 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لە ناحیەی رزگاری هەوڵیاندا بە شۆفڵ خانوویەک بڕوخێنن و هاوڵاتییانیش رێگەیان نەدا و دواتر شەڕ و گرژی دروستبوو و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە، ئەمشەو جارێکی دیکە لە ناحیەکەدا تەقەکراوەتەوە.


ئەمڕۆ لە کاتى رووخاندنى خانوویەک لە ناحیەى رزگارى لە سنوری قەزای خەبات لە هەولێر شەڕ لە نێوان هاوڵاتیان و هێزێکى زێرەڤانى دروستبوو و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە هاوڵاتى بریندار بوون.

هاوکات، موراد ئەحمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمشەو بەهۆی هەمان رووداوەوە لەو ناحیەیەدا تەقەکراوە، بەبێ ئەوەی بزانرێت کە زیان چین.

بەپێى چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە بۆ ئێن ئاڕ تى نێردراوە، لە بەیانیدا هێزەکانی زێرەڤانی بە چەندین هەمەڕ و شۆفڵی سەربازییەوە چوونەتە ناوچەکە و بەشێک لە دانیشتوانى ناحیەکەش رێگرییان کردوە لەوەی خانووەکانیان بڕوخێندرێت.













گەلەری