سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە بۆ خوێندکاران

PM:05:23:16/09/2021

91444 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاگاداری خوێندکارانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی کردەوە، کە ئەمڕۆ ئێوارە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بەهەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠ - ٢٠٢١) رادەگەیەندرێت.


لە ٢٣ی مانگی ٨دا ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ راگەیەنرا، دواتر و رۆژانە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ئەنجامدرا و ئەمڕۆش ئەنجامەکانی ئەو تاقیکردنەوەیە رادەگەیەنرێت.

بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکانتان کلیک بکەن

 

لە پاش ٣ کاتژمێر دەتوانن بۆ بینینی پەڕەی سۆمای تاقیکردنەوەکانتان کلیک بکەن 

 

 

لە ئێستادا لینکەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە چالاکنەکراوە

 

 

لە هەرێمدا دوو جۆر تاقیکردنەوەی نیشتیمانی هەیە، کە بریتین لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و پۆلی ١٢؛ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ بە یەکێک لە تاقیکردنەوە سەرەکییەکان لە هەرێمی کوردستاندا دادەنرێت و پرسیارەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دادەنرێت و بۆ هەموو کوردستان وەک یەکە.

 

 













گەلەری