سەردێڕ:

دەرچووانی ئەم بەشە لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن

PM:04:41:16/09/2021

185380 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر هەلی دامەزراندنی بۆ دەچووی پەرستاری (زانکۆ یان پەیماگا) بەشێوەی گرێبەست رایگەیاند و داواشی لە خوازیاران کرد داواکاری پێشکەش بکەن و کۆتا رۆژیش ٢٢ی ئەم مانگەیە.


تەندروستی هەولێر باسی لەوەشکردووە، خوازیاران سی ڤییەکانیان پێشکەش بکەن بە بەشی دکتۆر (سوبحی یەعقوب)ی منداڵان لە نەخۆشخانەی راپەرین.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشکەشکار پێویستە دەرچووی پەرستاری بێت (زانکۆ یاخود پەیمانگا) و پشتگیری دەرچوون بە نمرەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت، تەنیا ئەوانەش سی ڤییان لێوەردەگیریت و دواوادەش چوارشەممەی داهاتووە.

تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، پێشکەشکاران پێش چاوپێکەوتن، تاقیکردنەوەیەک لە هەمان نەخۆشخانە ئەنجامدەدەن.

راشیگەیاندووە، تاقیکردنەوەکە شەش پرسیاری پزیشکی لە خۆیدەگرێت و دەرچوون ٧٠٪ـە و نمرەکانیش بەم شێوەیە دابەشدەکرێت: (٣٠٪) بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری، (٣٠٪) بۆ چاوپێکەوتن، (٢٠٪) بۆ یەکەمەکانی بەشی پەرستاری یان ئەو خۆبەخشانەی کە شارەزاییان لە (٣) مانگ کەمتر نەبێت لە چاودێری چڕی نێو نەخۆشخانە ، (٢٠٪) لەسەر رەفتاری پیشەیی و جەستەیی دەرەکی لە کاتی چاوپێکەوتنەدا.

دەشڵێت، بەشداربووانی تاقیکردنەوەکە دەتوانن پشت بەم دوو سەرچاوەیە ببەستن بۆ تاقیکردنەوەکەmedical surgical of nursing ، Fundamental of nursing

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان خوێندن تەواودەکەن و بەشێکی زۆریشیان نە لەکەرتی گشتی و نە لەکەرتی تایبەتدا دەرفەتی کارکردنیان بۆ ناڕەخسێت، ئەمەش نیگەرانیی گەنجان و چین و توێژە جیاوازەکانی بەدواداهاتووە.


 













گەلەری