وتەبێژی خاوەن بەنزینخانەکانی سلێمانی بەئێن ئاڕتی راگەیاند:"رۆتیناتی ئیداری رێگر بووە، لە ناردنی پشکی سلێمانی و پێدەچێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەنزینەکەی بەغدا بگاتە سلێمانیش".
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی خاوەن بەنزینخانەکانی سلێمانی بەئێن ئاڕتی راگەیاند:"ئێمە پارەمان لەبانکی کوردستان داناوە، بەڵام هەندێک کێشە رێگر بووە، لەگەیشتنی بەنزینەکە وەک مەسەلەی حساب بانکی بۆ بەغدا".
"بەهۆى ئەوەى دهۆک لە موسڵەوە نزیکە کە
بەنزینەکەى لێوە رەوانە دەکرێت ئەو کێشەیەى نەبووە، هەولێریش ئەو گرفتەى هەبووە بەڵام
چارەسەرکراوە، تەنها سلێمانى ماوە کە ئەویش لەچارەسەرکردندایە".
بەهمەن شێخ قادر باسى لەوەشکرد "بەنزینەکە
لەکاتى گەیشتنى دەدرێتە ١٠ بەنزینخانە و هەر لیترێکى بە ٦٩٠ دینار دەفرۆشرێت".
وتەبێژی خاوەن بەنزینخانەکانی سلێمانی پێوایە، هاتنى ئەو
بەنزینە کاریگەرى دەبێت لەسەر نرخى بەنزینى بازرگانی.
بڕیارە ٣٦٠ هەزار لیتر بۆ پارێزگای سلێمانی و ١٤٤
هەزاریش بۆ پارێزگای هەڵەبجە بێت.