سەردێڕ:

بەريتانيا و ئەمەريكا و ئوستراليا رێككەوتنێكى ئەمنییان دژ بە چين واژۆکرد

PM:03:14:16/09/2021

4300 جار خوێندراوەتەوە

هەریەکە لە بەریتانیا، ئەمەریکا و ئوسترالیا گەیشتنە رێککەوتنێکی ئەمنیی تایبەت کە بەگوێرەی رێكکەوتنەکە، تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لە بواری بەرگریدا کە زانیاری تەکنیکی ئەو ژێر دەریایانەی کە بە وزەی ئەتۆمیی کاردەکەن لە خۆدەگرێت و لەنێوان خۆیاندا دابەش دەکەن.


بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و سکۆت مۆریسۆن سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا، دەستپێکردنی ھاوبەشییەکی نوێی ئەمنییان بە ناوی "Aukus" کە لە کورتکراوەی ناوی ھەرسێ وڵات پێکھاتووە ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەر سێ وڵات، پاڵپشتیی کەشتیگەلیی شاھانەی ئوسترالیا دەکرێت بۆ بەدەستھێنانی ئەو ژێردەریایانەی کە بە وزەی ئەتۆمیی کاردەکەن و بەدەستھێنانی ژێردەریای ئەتۆمی لەلایەن ئوسترالیاوە، پاڵپشتی دەکات لە سەقامگیریی لە زەریای ھێمن و زەریای ئەتلەسی و بۆ پاڵپشتیکردنی بەھا ھاوبەش و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتانە بەکاری دەھێنێت.

هاوکات، لەراگەیەندراوە هاوبەشەکەى هەر سێ وڵاتدا هاتووە، ئامانجییان ئەوەیە "بەزووترین کات" ئوسترالیا، بتوانێت ئەم توانایە بەکاربھێنێت و ئەوەشی خستووەتەڕوو کە جگە لەو رێککەوتنە کار لەسەر تواناکانی بواری ئەلیکترۆنی، ژیریی ئەلیکترۆنی و توانای ژێردەریاکان دەکرێت.

لەلای خۆیەوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رێککەوتنەکەی بە "ھاوپەیمانیی سروشتیی" ناوبرد و جەختی لەوەش کردەوە،"ھەرسێ وڵاتەکە لە ھەموو کات زیاتر لەیەک نزیک بوونەتەوە و ئەم ھاوبەشییە، بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانمان و پارێزگاریکردن لە مافەکانمان تاکو دێت گرنگتر دەبێت".

هەر سێ وڵات کۆکن لەسەر ئەوەی کە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەی زەریاکانی ھێمن-ئەتڵەس لە بەرامبەر ھێزی سەربازیی چین کە لە پەرەسەندندایە، رێککەوتنەکە خاوەنی گرنگییەکی گەورەیە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەر سێ وڵاتەکە، لە بەرامبەر زیادبوونی ھەژموونی چین، کەشتیی فڕۆکەھەڵگری (HMS Queen Elizabeth)ی بەریتانی لە ناوچەی زەریاکانی ھێمن-ئەتڵەسی جگیرکراوە.













گەلەری