سەردێڕ:

وەزارەتى پەروەردە لەبارەى فرۆشگای قوتابخانەکانەوە بڕیاریدا

PM:02:07:16/09/2021

21196 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى فڕۆشگاى قوتابخانەکانەوە چەند بڕیارێکى دەرکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى سەرجەمى بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانى شارەکانى کردووە چەند بڕیارێکى لەبارەى لێخۆشبوون لە خاوەن فڕۆشگاى قوتابخانەکان و پێدانەوەیان بە هەمان بەڵێندەرانى پێشوو دەرکرد.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە رێژەى لەسەدا ١٥ بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو خاوەن فڕۆشگایانەى کە لەسەرەتاى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) ریژەى سەدا ٢٠ پارەیان لێوەرگیراوە.

بەگوێرەى نوسراوەکە لەسەدا ٥ لەو خاوەن فرۆشگایانە وەردەگیرێت کە هیچ بڕە پارەیەکیان نەداوە.

بڕیاریش دراوە فڕۆشگاى قوتابخانەکان بدرێتەوە بە هەمان بەڵێندەر و رێژەى ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەبێ ئەنجامدانى پرۆسەى تەندەر بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) کە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەرگاى ناوەندەکانى خوێندن داخرابوون.













گەلەری