سەردێڕ:

تەرمێک لە هۆتێلێکى هەولێر دۆزرایەوە

PM:01:19:16/09/2021

18540 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند "لە هۆتێلێکى شارى هەولێر تەرمى هاووڵاتییەک دۆزرایەوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەمڕۆ کاتژمێر (١١:٣٠)ی پێش نیوەڕۆ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە هۆتێل (سۆما) لە شەقامی سوڵتان مزەفەر".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەستکرا بە لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ا. ا. م)، تەمەن (٥٢) ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی موسڵە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کاری دەکرد.

ئاماژە بەوەش کراوە "ناوبراو بەتەنها لە هۆتێلی ناوبراو دەژیا و تەرمەکەى ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت".

راگەیەندراوەکە جەختدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.













گەلەری