سەردێڕ:

نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەرداهات

AM:11:51:16/09/2021

23564 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر لە دوو دۆلار دابەزیوە.


یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ١٠٠ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٣٥٠ دۆلارە.

هەروەها، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەرسەردا هاتوو هەر مسقاڵێک زێڕ سێ هەزار دینار دابەزیوە و بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٣ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری