سەردێڕ:

ڤیدیۆ..بومەلەرزەیەک چینى هەژاند، بزانە چۆن خەڵک بەسەر دیوارەکاندا باز دەدەن

AM:11:15:16/09/2021

143060 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی تۆڕی بومەلەرزەزانی چین رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی شەش پلە بەپێوەری رێختەر شارۆچکەی لوشییەنی سەر بە ناوچەی لۆزۆکۆ هەژاندووە کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای هەرێمی سیچوانەوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی تۆڕی بومەلەرزەزانی چین، بومەلەرزەکە کاتژمێر چوار و ٣٣ خولەکی سەرلەبەیانی بەکاتی چین و بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر و بەگوڕی شەش پلە بەپێوەری رێختەر، شارۆچکەی لوشییەنی هەژاندووە.

هاوکات، لە ئەنجامی بومەلەرزەکەشەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

رۆژی ١٤ی مانگی رابردووش، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.٢ پلە بە پێوەری رێختەر، وڵاتی هایتی هەژاند و بەوهۆیەشەوە دوو هەزار ١٨٩ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٢ هەزار کەسیش برینداربوون.

 

بۆ بینینى ڤیدیۆکە کرتە لێرە بکە:













گەلەری