ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە دوێنێش، نرخی دۆلار گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هاتووە و دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخى تمەن لەکاتی کردنەوەی بازاڕى دراوەکانى هەرێم گۆڕانکاریى کەمی بەسەرداهات و١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٩٤ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە کرا.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا
و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکیە.